بایرن میونشن براوەی 10 نازناوی سوپەری ئەڵمانیایە. وێنە: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا، له نێوان پاڵه‌وان و پاڵه‌وانی جامی وه‌رزی رابردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م ئێواره‌یه كاتژمێر 09:45 له یاریگه‌ی ئه‌لیانز ئه‌رینا “یاریگه‌ی بایرن میونشن”، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و لایپزیگ بۆ بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
بایرن پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌ڵمانیا “بۆندسلیگا”یه، هه‌روه‌ها لایپزیگ پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیای وه‌رزی رابردووه “پۆكاڵ كه‌پ”.
ژماره‌یه‌كی مێژوویی
وه‌رزی رابردووش هه‌ردوو یانه له یاریی جامی سوپه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، كه بایرن به 5-3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریی وه‌رزی رابردوو له مێژووی جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی نه‌بوو له تۆماركردنی زۆرترین گۆڵدا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیش بوو، 8 گۆڵه‌كه له لایه‌ن 8 یاریزانی جیاوازه تۆمار كران.
به‌رده‌وام پاڵه‌وان
بایرن میونشن 17 جار به‌شداریی یاریی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیای كردووه، 10 جار براوه بووه، 7 جاریش دۆڕاوه، جێی سه‌رنجه 12 ساڵ له‌سه‌ریه‌ك به‌شداریی یاریی سوپه‌ری كردووه.
سێ ساڵی رابردووش براوه‌ی جامه‌كه بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش براوه‌بن، ده‌بنه خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی.