کەی سەنتەری نەخۆشییەکانی دڵ لە زاخۆ دەکرێتەوە؟
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
چیتر نەخۆشانی قەستەرە و جەڵتەی دڵ لە زاخۆ، پێویستیان بە نەخۆشخانەکانی دهۆک نابێت، به‌ڵام ئه‌مه له دوای ساڵی نوێوه ده‌بێت.
له رۆژانی رابروودا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی زاخۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام 964 به‌دواداچوونی كرد و له‌مباره‌یه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت، كه نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ مانگێکە کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرێت و ماوەی نۆژەنکردنەوەش شەش مانگه، بڕیارە لە 10.1.2024 كاره‌كان تەواو بكرێن و هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە بکەونە خزمەت هاوڵاتیانی ئیدارەی زاخۆ.
د. سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی زاخۆ بە 964 راگەیاند: له سەنتەرەكه‌دا له‌مه‌ودوا دوو حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ چارەسەر دەکرێن، قەستەرەی دڵ و جەڵتەی دڵ، پێشتر و تا ئێستاش نەخۆشەکانی جەڵتەی دڵ له زاخۆ، ناچار دەبوون روو لە دهۆک بکەن، بەڵام دوای کردنەوەی بەشەکە لە زاخۆ چارەسەر دەکرێن و دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەش، یەکسەر دەست بە کردنەوەی بەشی سەنتەری دڵ دەکەین.
دوای سەربەخۆبوونی ئیدارەی زاخۆ، له ماوه‌ی رابردوو له نەخۆشخانەی زاخۆ بەشه‌كانی چاره‌سه‌ری “سووتان، شێرپەنجە و چاودێریی چڕ” كرانه‌وه.