پۆلیسی زەڕایەن گەنجێکی بە تۆمەتی دزینی سندوقی خێری شەش مزگەوت دەستگیرکرد

ژووری هەواڵ

پۆلیسی زەڕایەن گەنجێکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی دەڤەرەکە.

تۆمەتبارەکە تەمەنی 20 ساڵە.

پۆلیسی زەڕایەن کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای شارەزوور و سلێمانیە کەمێک لەمەوبەر ئەمەی بڵاوکردەوە.

دەشڵێت، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بەپێی مادەی 443ـی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.