تۆمەتباری بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی پیرەمەگروون دەستگیرکرا

964+

فەرمان سادق

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی یەک خانەوادە و بریندارکردنی دوو کەسی دیکەی راگەیاند.

رووداوی کوشتنی دوو برا و برازایەک و برینداربوونی هاوسەری یەکێک لە کوژراوەکان لەکاتی نانخواردنی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 10.8.2023 روویداوە.

پێشتر بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون لەسەر رووداوەکە قسەی بۆ 964 کردبوو، بە رووداوێکی کۆمەڵایەتی ناوی برد.

باسی لەوەشکرد، تۆمەتباری بکوژ دراوسێی ماڵی کوژراوەکانە و خەڵکی پیرەمەگروونە.