خلێفی و ئێمباپێ.
ئێمباپێ بۆ خلێفی: له پاریس ده‌مێنمه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كیلیان ئێمباپێ به‌رده‌وامه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناسڕ خلێفیی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی و رایگه‌یاند، ئه‌م وه‌رزه‌ش له پاریس ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیان، بڵاویكرده‌وه، ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان راسته‌وخۆ به ناسڕ خلێفی راگه‌یاندووه، ئه‌م هاوینه ناچێته هیچ یانه‌یه‌ك.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یاریزانه‌كه پابه‌نده به هه‌ڵوێستی خۆی، كه پێشتر رایگه‌یاند تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی، كه له حوزه‌یرانی 2024 كۆتایی دێت، له یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، له مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا، كه تا 1ی ئه‌یلولی داهاتووه، یانه‌ی ریال مه‌درید هیچ ئۆفه‌رێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ پێشكه‌ش به پاریس ناكات.
لۆ پاریزیان ده‌ڵێت “له 2023 ئێمباپێ ناچێته ریال مه‌درید”.