گرافیك: 964+
داوا لە بەغدا کراوە نرخی ده‌رهێنانى پاسپۆڕت کەمبکاتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نووسراوێكی ئاڕسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كردووه، ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ پاسپۆرت وه‌رده‌گیرێت بارگرانییه له‌سه‌ر خه‌ڵك.
نووسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كارگێرى و دارایی پێشنیاركراوه و ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى نوسینگه‌ى سلێمانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان كردووه.
كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كارگێڕی و دارایی و كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به 964ـى وت، ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ پاسپۆرت له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بۆ كه‌رتى تایبه‌ت ده‌ڕوات و هاوڵاتیانیش لێى زه‌ره‌مه‌ندن.
وتیشی “له هه‌ولێر، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش هه‌مان هه‌ڵوێست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نووسراوه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى ناوخۆ و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامی ئه‌وانن.
له‌و نووسراوه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك جێگره‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه،ن به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن پێیوایه ئه‌گه‌ر بڕه‌پاره‌كه بكرێته نیوه، باشتره.