نیک مارسمان. وێنە: سۆشیال میدیا
مێسی گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی به ده‌ركردن دا
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
گۆڵپارێزی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی دوای لێدوانه‌كانی له باره‌ی لیۆنێل مێسی، گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و ده‌ركرا.
نی‌ك مارسمانی هۆڵه‌ندی و گۆڵپارێزی ئینته‌ر مه‌یامی، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ره‌خنه‌ی له یانه‌ی گرت له باره‌ی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مێسی، كاتێك وتی، ئێمه یاریگه‌كه‌مان به كرێیه و كاتییه، یاریگه‌كه ده‌رگای نییه، هانده‌ران به ئاسانی دێنه ناو یاریگه، هه‌روه‌ها ئێمه به‌بێ پاسه‌وان له یاریگه ده‌چینه ده‌ره‌وه، بۆیه پێم وایه یانه‌كه توانای ئه‌وه‌ی نییه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی وه‌ك مێسی بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی، یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی گۆَڵپارێزه‌كه‌ی دوورخسته‌وه، هه‌رچه‌نده یانه‌كه راینه‌گه‌یاندووه له‌به‌ر ئه‌م قسانه‌یه، به‌ڵام چاودێران وای لێكده‌ده‌نه‌وه، چونكه هۆكارێكی دیكه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی باس نه‌كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه كارمه‌ندێكی پاككه‌ره‌وه له یاریگه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی له‌سه‌ر كار لادرا، دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی گرتبوو.