قوتابییەکی سەرەتایی لە حەوشەی قوتابخانەیەکی شاری هەولێر ئاڵای کوردستان هەڵدەکات - وێنە: 964
وەزیری پەروەردە: حکومەت 348 پۆل بۆ قوتابخانەکان دروست دەکات
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری پەروەردە دەڵێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە تەرخانکردن و خەرجکردنی شەش ملیار دینار بۆ دروستکردنی 348 پۆلی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوچەکان.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “دەرخستەی سەرجەمی پڕۆژەکە لای بەشی بیناسازییە، ئەو بڕیارە بۆ هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە بە یەکسانی”.
دەشڵێت، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، 452 ژووری نوێی خوێندنیان دروستکردووە.
964 دەزانێت، دروستکردنی ئەو پۆلە نوێیانە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی وەزارەتی پەروەردەیە بە ناوی “پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی”.