بۆ هەرزانکردنی بەنزینە

مۆڵەتی هاوردەكرنی بەنزین دەدرێت بە بەنزینخانەكان

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەمەبەستی رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیارێکی دەرکرد و دەڵێت، لەمەودوا بەنزینخانەکانیش هاوشێوەی کۆمپانیاکان رێگەیان پێدەدرێت بەنزین هاوردە بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.8.2023، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای پارێزگارەكان و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین دەدات بە بەنزینخانەكان و لەمەودوا هاوشێوەی كۆمپانیاكان دەتوانن بەنزین هاوردە بكەن.

بڕیارەكە لە ئەمڕۆوە تاوەكو 31.8.2023 بەشێوەیەكی كاتی جێبەجێ دەكرێت و لەو ماوەیەدا هەڵسەنگاندنی كۆتایی دەكرێت، بزانن ئایا دەبێتە هۆی هەرزانبوونی بەنزین.

“بەنزینی هاوردەکراو پێویستە بەپێی کوالیتیی پەسندکراوی لیژنەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت”، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وا دەڵێت.

+964صورة من منصة (شبكة):