حەمامەکەی برادۆست دەکرێتە دادگا
964+
فەرمان سادق
دوای کردنی بە قەزا بڕیارە لە ماوەی نزیکی داهاتوو فەرمانگەکانی دادگا و دادنووس و پەروەردە لە برادۆست بکرێنەوە. قایمقامی شارەکەش دەڵێت بینای حەمامەکە بۆ دادگا نۆژەن دەکەینەوە.
ئیحسان چەلەبی، قائیمقامی قەزای سیدەكان بە وەكالەت، بە 964ـی وت، بە نووسراوەی ژمارە 2722 لە 11.7.2023 رەزامەندی دراوە بۆ کردنەوەی دادگا و دادنووسی و پەروەردە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو کە بینای حەمامەکەی برادۆست نۆژەن دەکرێتەوە و کاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە بینای دادگا و دادنووسی.
964 دەزانێت، حەمامەکەی برادۆست ساڵی 1998 لەلایەن رێکخراوی هابیتات دروستکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ کەسێک خۆی تێدا نەشۆردووە.
جگە لە دادنووسی و دادگا، ئەوا فەرمانگەی پەروەردەی برادۆستیش دەکرێتەوە و قایمقامی برادۆستیش دەڵێت: بینای پەروەردە دەچێتە نهۆمی دووەمی ناوەندی وەرزش و لاوانی.
زیاتر وتیشی “بۆ ئەو پۆستە چەند کەسێک سیڤیان پێشکەش کردووە”.
سیدەكان لە 2.11.2022 کراوەتە قەزا و لەرووی كارگێڕیەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و 266 گوندەی بەسەرەوەیە و نزیكەی 20 هەزار دانیشتووی هەیە.