وێنەی یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی - وێنە: 964
232 شوقەن
بە پێشەکی 95 وەرەقە شوقە دەدرێت بە رۆژنامەنووسان
پێشەوا محەمەد
پڕۆژەی فلۆریا سیتی لە شاری هەولێر لەسەر داوای سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان یەک تاوەری پڕۆژەکەی بۆ میدیاکاران تەرخان کردووە.
تاوەرەکە ناوی سکایە و 232 شوقە بە شەش رووبەری جیاواز لەخۆ دەگرێت.
هێمن هەینی، بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن و فرۆشتن لە پڕۆژەی فلۆریا سیتی بە 964ـی راگەیاند، شوقەکان بە پێشەکی نۆ هەزار و 500 دۆلار دەدرێن بە رۆژنامەنووسان، تا پێدانی کلیل دوو قیستی دیکەیان لێ وەردەگیرێت و ئەوەی تر کە دەمێنێتەوە بە قیستی 10 ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە.
وتیشی، “نرخی شوقەکان لە 95 هەزار و 348 دۆلارەوە دەستپێدەکەن تا 121 هەزار و 114 دۆلار و بۆ هەر مەترێک 650 دۆلار دیاری کراوە”.