ئایا تاڵە سپییەکانی پرچت دەربێنیت زیاد دەکەن؟
964+
دڵنیام هەمووتان ئەو قسەتان پێ وتراوە، ئەرێ هەر بەڕاست ئەگەر تاڵە سپییەکانی پرچمان دەربێنین زیاد دەکەن؟
هۆکاری سەرەکی رەنگی قژ و مووەکانی جەستەمان مادەی میلانینە کە لەناو خانەکانی پەیوەست بە قژمان هەن، کاتێک خانەکانی قژمان میلانینی تەواویان نامێنێت وا دەکات رەنگی قژەکە لە رەشەوە بگۆڕێت بۆ سپی کە هۆکاری سەرەکی ئەوەش بۆ ماوەییە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەگەر ئەو تاڵە سپییانە دەربێنین تاڵە رەشەکان خێراتر سپی دەبن؟ زۆر بە ئاسانی وەڵامەکە نەخێرە، چونکە بنکەی مووەکان جیاوازن و پەیوەندییان بەیەکەوە نییە، کاتێک تۆ تاڵێکی سپی دەردەهێنیت لە شوێنی ئەو تاڵێکی دیکەی سپی سەر دەردەکات، بەڵام هیچ کاریگەری لەسەر تاڵەکانی تر نابێت، خەمت نەبێت ئەوانی تر تا میلانینیان مابێت هەر بە ڕەشی دەمێننەوە دوور دەبن لە سپی بوون.