لە هەولێر مادەی هۆشبەری فرۆشتووە و لە بەغدا سزادرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر ژنێکدا کە “لە هەولێر بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 8.8.2023، ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق رایگەیاند، ژنە بازرگانێکى مادەى هۆشبەر لەلایەن دادگاى پێداچوونەوەى رەسافە لە بەغدا، سزا دراوە کە وتویەتی، لە هەولێر بازاڕی بۆ مادەی هۆشبەر پەیدا کردووە.

ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی عێراق دەڵێت، ئەو ژنە دانی بەوەدا ناوە کە لە نێو یەکێک لە شوقەکانی شاری هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، بازاڕی بۆ مادەى هۆشبەر پەیدا کردووە و فرۆشتویەتى.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، ئەو ژنە لە بازگەى شەعب لە بەغدا بە 100 گرام مادەى هۆشبەرى کریستاڵەوە دەستگیرکراوە کە ویستویەتى بیباتە نێو شارەکەوە بە مەبەستى ساغکردنەوەی.