لە رووداوێکی تەمومژاویدا ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
ئەو ژنەی پۆلیسی سلێمانی دۆزییەوە کە چەقۆی بە جەستەوە بوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە لە گەرەکی هوانەی شاری سلێمانی بووە و لەو کاتەی پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە و چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بینیویانە ژنەکە چەقۆیەک بە جەستەیەوە بووە و خوێنی لێدەچۆڕێت.
هێشتا دیار نییە هۆکاری رووداوەکە چی بووە و پۆلیس لە لێکۆڵینەوە دایە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کاتژمێرێک بەر لە ئێستا لەو رووداوە ئاگادار کراینەوە کە ژنێک لە گەڕەکی هوانە چەقۆ بە جەستەیەتی و خوێنی لێدەچۆڕێت، دوای گەیشتنی مەفرەزاکانمان بە شوێنی رووداوەکە تاوەکو گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە ژیاندا مابوو، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستدا.
ئەوەشی خستەڕوو کە لیکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و بەڵام تاوەکو ئێستا وردەکاری رووداوەکەیان لەلا نییە کە ئایا ژنەکە لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ لێیدراوە یان رووداوێکی خۆکوژی بووە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق