دۆلار هەزار دیناری چووەسەر
964+
فەرمان سادق
لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە دوێنێ بانکی ناوەندی دوو ملیۆن دۆلاری زیاتر بۆ ناوخۆ فرۆشتووە کەچی بەهای دۆلار هەزار دینار هەڵکشاوە.
ئێستا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 152,500 دینارە، دوێنێ لەم کاتەدا بەرامبەر بە 151,500 دینار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 8.8.2023، بانکی ناوەندی 208 ملیۆن و 123 هەزار و 963 دۆلاری خستەڕوو بۆ فرۆشتن.
لەم بڕەدا 31 ملیۆن و 510 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ بووە و 176 ملیۆن و 613 هەزار و 963 دۆلار بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە کە 29 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەکانی ناوخۆ، ملیۆنێک و 730 هەزار دۆلاری زیاتر خستەڕوو.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا لە بازاڕی دراوی سلێمانی دۆلار بە 152,500 دینارە و بۆ کڕینیش 250 دینار هەرزانترە.
زیاتر وتیشی “بەراورد بە دوێنێ هەزار دینار گران بووە”.