كەش و هەوا
کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو هیچ لە گۆڕێ نییە
964+
فەرمان سادق
لە کوردستان، رەوشی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو تەواو لە دۆخێکی ئاسایی دایە و پلەکانی گەرما هەر بەرزن و لە گەرمیان گەیشتووەتە نیوە کوڵی هاوشانی پارێزگاکانی میسان و ناسرییە و موسەننا و بەسرە لە عێراق کە 50 پلەی گەرمیان تۆمار کردووە و چاوەڕێش دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما لە عێراق هێشتا بەرزتر ببێتەوە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ سێشەممە 8.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ (10–15)کم/ک دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک خێراى با زیاتر دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراوردبە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
سبەی چوارشەممە 8.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ (10–15) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرهەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى
دهۆک: 46 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 49 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 47 پلەى سیلیزى
سۆران: 45 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 50 پلەى سیلیزى