لە بەسڕە

منداڵێک کەوتەناو بیرێکەوە و گیانی لەدەستدا

سیروان خورشید – خورماتوو

لە ناوچەی رومێلەی سەر بە پارێزگای بەسڕە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ کەوتە ناو بیرێکی ئیرتیوازی و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بوو، بیرەکە سەری دانەپۆشراوە و  جێهێڵدراوە، خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی فریاکەوتن سێ کاتژمێر هەوڵیاندا منداڵەکە رزگار بکەن، بەڵام سوودی نەبوو و تەرمەکەیان دەرهێنایەوە.

سەیف حەمداوی ئێشکگر لەنەخۆشخانەی بەسڕە بە964ـی وت، “دوای ئەوەی تیمەکان توانییان منداڵەکە لە بیرەکە دەربهێنن و بیگەیەننە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، لە ئەنجامی پشکنین و رێکارە پزیشکییەکان دەرکەوت کە هەر لەناو بیرەکەدا گیانی لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە قوڵایی بیرەکە و نەمانی ئۆکسجین و سەختی شوێنەکەوە بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی بۆ سەردان چوونەتە ماڵی خزمێکیان لەو ناوچەیە و لە کاتی یاریکردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەک، لە شوێنەکە دوورکەوتووەتەوە و کەوتووەتە ناو بیرەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری