ئەو دارستانەی کە هەناسە دەدات
964+
ژووری هەواڵ
ساڵی 2018 کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیێکی بڵاوکردەوە کە لە سەرتاسەری جیهان خەڵکێکی زۆری تووشی سەرسوڕمان کرد.
لە ڤیدیۆیەکەدا دارستانێک دەردەکەوێت زەوییەکەی وەک ئەوە وایە کە هەناسە هەڵدەمژێت و دەیداتەوە، ئەوەش وایکرد خەڵکێکی زۆر بەدوای هۆکاری ئەو رووداوە سەیرەدا بگەڕێن.
بەڵام دواتر شارەزایانی دیاردە سەیرەکانی سروشت دەربارەی ڤیدیۆکە هاتنە دەنگ و بە رووداوێکی ئاسایی لە قەڵەمیاندا، لە روونکردنەوەکەدا دەڵێن هۆکاری ئەم کردارەی زەویە، رەشەبایێکی بەهێزە کە لە سەرەوە قەدی دارەکان دەجوڵێنێت و لە ناو زەویەکەش ریشەی دارەکان بە شێوەیێکی بەهێز چەسپیووە و بەرگری دەکەن لە هەڵپچڕانی دارەکان ئەو کردارەش وا دەکات کە زەویەکە بەو شێوە خۆی پیشانبدات.
هەڵئاوسانی چیمەن یان گراسوێڵ
دیاردەیەکی سەیرە کە لەو شوێنانەی رێژەی بارانبارینی تیادا زۆر روودەدات، ئەویش هەڵئاوسانی چیمەنی باخچەکانە.
دیمەنەکە زۆر سەرنجڕاکێش و سەیر دەردەکەوێت، هۆکاری روودانی ئەو دیاردەیەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو شوێنانە چیمەنی راخراو هەیە، نەک چیمەنی چێندراو، ئەوەش وا دەکات لە ژێرەوەی ئاو کۆ ببێتەوە و ئەو بڵقانە دروست بکات.
ئەو دیاردەیە زیاتر لە باخچەکانی یاری تێنس ڕوو دەدەن.
خاکی ئسپرینگی
چەند کرێکارێک لە شوێنێک کاریان دەکرد و شێوازی زەوییەکە شۆکی کردن کاتێک هەستیان کرد وەک سپرینگ هەڵیان دەقۆزێنێتەوە، لەوەش سەیرتر کاتێک خاکەکەیان هەڵدایەوە زۆر وشک و نۆرماڵ دەرکەوت، کەچی وەک بالۆنێکی پڕکراو لە ئاو دەلەرییەوە.
بەڵام لە کۆتایدا بۆ ئەو دیاردە سەیرە دەرئەنجامێک دۆزرایەوە ئەویش ئەوە بوو کە خاوەنی پێشووی ماڵەکە، مەلەوانگەی ناو ماڵەکەی بێ بەتاڵکردنەوەی ئاوەکەی ناویەوە قیڕ و خۆڵی بەسەردا کردووە. لە ئەنجامدا گەردیلەی خۆڵ و قیڕەکە نەیانتوانیوە ئاوێزانی یەکتر بن و ئەو شێوە دیمەنەیان بە خاکەکە بەخشیوە.
دەریاچەی نیترۆن لە باکوری تەنزانیا
بە دەریاچەی سوتێنەر ناسراوە و بە رەنگی سوور یان پرتەقاڵی دەردەکەوێت. تا ئێستا هەر گیانەوەرێک بەهەر شێوەیێک بەرکەوتنێکی لەگەڵ ئەو دەریاچەیە هەبووبێت یەکسەر بووە بە بەرد.
لێرەدا چەند راستییەک دەخەینەڕوو دەربارەی ئەو دەریاچەیە، لە دەریاچەی ناترۆن ساڵانە تەنیا 400 ملم باران دەبارێت و زۆربەی ئەو بارانەش “بارانی فانتۆم”ـیە – بارانێک کە پێش ئەوەی بەر رووی زەوی بکەوێت بە هەڵم دەبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دەریاچەکە لە بیابانێکدایە.
دەریاچەکە هیچ دەرچەیەکی نییە، و زۆربەی ئاوەکەی لە کانیاو و چەمی ئەپیزۆدیکەوە وەردەگرێت. لەبەر ئەوەی ئەو ئاوەی کە دێتە ناو دەریاچەکەوە لە رێگەی مادەی گڕکانەکانی چیای ئۆل دۆینیۆ لێنگای دەڕژێتە ئاوی دەریاچەکە هەر بۆیە مەلەکردن لەو دەریاچەیە بە تەواوەتی مەترسیدارە و قەدەغەیە.
کونە ژێر ئاو کەوتووەکانی گواتیمالا
لە ساڵی 2010 لە شاری گواتیمالا بە پانی 20 مەتر و قوڵی 30 مەتر، زەوی کونێکی ژێر ئاو کەوتوی لێ دروست بووە و کۆمپانیایەکی سێ نهۆمی و 15 کەسی قووتدا.
پسپۆڕانی جیۆلۆستیک ئەو دیاردەیە دەگەڕێننەوە بۆ رێژەیەکی یەکجار زۆر ئاوی ژێر زەوێ لەو شوێنەدا، کە وای کردووە لە ژێرەوەی ئەو ناوچەیەدا بۆشاییەک دروست بێت و چینی توێکڵی زەوی بڕوخێ و بەرەو ناوەوە بڕوات.