نرخی تیکت چەندە؟

فلای ئه‌ربیل گه‌شته‌كانی بۆ دیمه‌شق ده‌ستپێده‌كات

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كۆمپانیای فلای ئه‌ربیل رایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، گه‌شتی راسته‌وخۆی فڕۆكه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق ده‌ستپێده‌كات.

كۆمپانیاكه‌ له‌ سۆشیال میدیای خۆی رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌بن به‌ یەکەم هێڵی ئاسمانیی کوردی و عێراقی، کە گەشتی راستەوخۆ بۆ سوریا ئەنجام بده‌ن و هه‌فتانه‌ سێ گه‌شت ده‌بێت.

كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت نرخی تیكت راسته‌وخۆ له‌ 99.99 دۆلار ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م گه‌شتیش له‌ 2.12.2026 ده‌بێت.

ئێستا گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق هه‌یه‌ و له‌ لایه‌ن هێڵی فڕۆكه‌وانیی فلای شام هه‌فتانه‌ سێ گه‌شت دێنه‌ ئه‌نجامدان.

پێشتر به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه‌، له‌ مانگی 12ی 2024 گه‌شتی نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق وه‌ستا بوو، به‌ڵام له‌ مانگی شوباتی رابردوو گه‌شته‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه‌.