نەخشەی عێراق دەردەکەوێت لەگەڵ لۆگۆی ڤایبەر و تیلیگرام. گرافیک:964+
حکومەتی عێراق ماڵەکەی پێچایەوە
964+
فەهمی نەبی
دوای ئەوەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق بڕیاری دا ئەپڵیکەیشنی تیلیگرام لە عێراق رابگرێت، ئاژانسی هەواڵی عێراقی و رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی فەرمی حکومەتی عێراق، ماڵیان گواستەوە بۆ ئەپلیکەیشنی ڤایبەر.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی، کە سەحە شینەکەی تیلیگرام و زیاتر لە 258 هەزار سەبسکرایبی هەبوو، بڕیاری دا سەرجەم بڵاوکراوە و چالاکییەکانی بباتە ڤایبەر، لەگەڵیدا سەرجەم وەزارەتەکان چالاکیەکانیان گواستەوە بۆ هەمان ئەپڵیکەیشن.
رۆژی شەممە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق بڕیاری دا تیلیگرام لە عێراق رابگرێت، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم بە 964ی وت، هێشتا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی تیلیگرام لە هەرێمی کوردستان.