3000 پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی تێکدران

964+

فەرمان سادق

وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی سامانی ئاو لە هەڵەمەتێکدا نزیکەی سێ هەزار دەریاچەی بەخێوکردنی ماسی تێکدران.

ئەو دەریاچەیانەی بەخێوکردنی ماسی ژمارەیان دوو هەزار و 965 دەریاچە بووە کە دوو هەزار و 212ـەیان دەکەوێتە سەر رووباری دیجلە و 753ـەکەی تریش دەکەێتە سەر رووباری فورات.

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بە پشتگیری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوام دەبین لەسەر هەڵمەتی رووخاندنی دەریاچە نایاساییەکانی بەخێوکردنی ماسی وەک هەوڵێک بۆ پارێزگاریکردن لە سامانی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات.