20 کرێکار بۆ دارستانی زەڕایەن دابین کران

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ پاککردنەوە و دوورخستنەوەی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەری، 20 کرێکار بۆ دارستانی زەڕایەن دابین کران.

پێشتر دارستانەکە کێشەی کەمیی کرێکاری نەبووە، بەڵام بەشێکیان خانەنشین بوون و بەهۆی دانەمەزراندنی کارمەندی نوێشەوە نەتوانراوە دارستانەکە بپارێزرێت.

ئەمساڵ تا ئێستا یەک حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکە روویداوە و بە وتەی بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە، نزیکەی 100 دار سوتاون، کە تەمەنیان لەسەر و 20 ساڵەوە بووە.

بە وتەی ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، کە بۆ 964 قسەی کردووە، پێشتر رێکخراوەکان هاوکاریان کردوون، بەڵام ئەمساڵ هیچ کرێکارێکیان بۆ دابین نەکردوون.

ئەو کرێکارانەی دابین کراون هەمیشەیی نین، “ماوەی پێنج رۆژ دارستانەکە لە پووش پاک دەکەنەوە و ئاگربڕی دەکەن و کارەکەیان کۆتایی دێت”، ئەوەش قسەی بەڕێوەبەری ناحیەکەیە.