شەقامێکی هەولێر گەرم داگەڕاوە لە تەمموزی 2023. وێنە: 964
هەفتەیەکی گەرم لەڕێمانە
گەرما لە کەلـلەی شەیتان نایەتە خوارەوە
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما لە دابەزین وەستاون و کێرڤەکە بەرەو سەرەوەیە، ئەمڕۆ وەک دوێنێ گەرمە و سبەی گەرمتریش دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە تینی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 47 پلەی سیلیزی و لە حاجی ئۆمەرانیش 31.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم داتایەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەم هەفتەیەش دنیا تاوی گرتووە و سارد نابێتەوە.
ئەم هاوینە هێندە گەرم بوو، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی، تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریی کرد.