لویس کامپۆس و ناسڕ خلیفی. وێنەڵ سۆشیال میدیا
ئێمباپێ لە ریال نزیک دەبێتەوە
گرنگترین كه‌سی پاریس سانجێرمان وازده‌هێنێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی بارودۆخی ناڕوونی كیلیان ئێمباپێ، ئه‌گه‌ری هه‌یه لویس كامپۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
ئێمباپێ له كه‌مپی مه‌شق و گه‌شتی تیپه‌كه بۆ ئاسیا دوورخرایه‌وه، ئێستاش ئاماده نییه به‌شداریی مه‌شقه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكات، له كاتێكدا چه‌ند رۆژێكی دیكه خولی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێده‌كات.
بارودۆخه‌كه روونه سه‌باره‌ت به ئێمباپێ، كه ده‌یه‌وێت یانه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته پێشه‌وه، ره‌نگه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی لویس كامپۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، هه‌روه‌ها تۆڕی دێڤێنسا سێنتراڵ باسی كردووه.
له رۆژانی رابردووش باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لویس ئێنریكێی راهێنه‌ری یانه‌كه كرا، به‌ڵام دواتر ره‌تكرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، به‌ڵام كامپۆس ئه‌م هاوینه یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێده‌هێڵێت و كاریگه‌ری راسته‌وخۆشی له‌سه‌ر داهاتووی ئێمباپێ ده‌بێت.
كامپۆس كارتی سه‌ره‌كی ده‌ستی ناسڕ خلێفیی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریسه بۆ رازیكردنی ئێمباپێ به مانه‌وه له تیپه‌كه‌دا، به‌ڵام به رۆیشتنی كامپۆس، رۆیشتنی ئێمباپێ بۆ ریال مه‌درید خێراتر ده‌بێت.