دیمەنێک لە کارەکانی شارەوانیی سلێمانی. وێنە: راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی
شاره‌وانیی سلێمانی به شه‌وان كار ده‌كه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکانی سلێمانی كراوه به شه‌وان و كاره‌كانیان فراوانتر ده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگه‌یاند، لە پێناو ئاوەدانی زیاتر و باشترکردنی رێگه‌کانی هاتوچۆ، هه‌روه‌ها دروستنه‌كردنی قه‌ره‌بالغی له رۆژدا، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان فراوانتر دەکه‌ن و شه‌وانه درێژە به قیرتاوکردنی شەقامەکان ده‌ده‌ن.
“شه‌وی رابردوو بەشی ئامێرەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شاره‌وانی كاری قیرتاوکردنی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مه‌حمود، نزیک گەڕەکی چوارچرا ئه‌نجامدرا”، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی واده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بەشێک لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان دەخه‌نه شەوان، بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت له كاتی رۆژدا.