وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر موچەی پێشمەرگە هاتە دەنگ

964+

فەرمان سادق

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگیرانی موچەی لیوا هاوبەشەکان بۆ کاتێکی نادیار، وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، سێشەممە موچەیان پێدەدرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراێکیدا رایگەیاند کە رۆژی سێشەممە 8.8.2023 موچەی لیواکانی پیادەی  وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان ( ژمێریاری سەربازی) وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە 8.8.2023 بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێک دابەش دەکرێت.

دەشڵێت: هەر هەواڵ و زانیاریەک لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو نەکرابێتەوە، زانیارییەکی فەرمی و باوەڕپێکراو نییە.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو لیوای 5ـی پیادە، بڵاوی کردەوە کە ژمێرەی وەزارەتی پێشمەرگە پێیان راگەیاندووە کە دابەشکردنی موچە بە هۆکارێکی نادیار راگیراوە.