ئەو گەنجەی بە دەمامکەوە چووە ناو مزگەوتەکان

“براکەم بە 500 هەزار دینار غەرامە کرا و ئازاد کرا”

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو گەنجەی بە دەمامکەوە نامەی هەڕەشە ئامێزی بردە ناو مزگەوتەکانی کفری، 500 هەزار دینار غەرامە کرا و ئازاد کرا.

رۆژی 30.10.2026 لەکاتی وتاری ھەینی، گەنجێک بە دەموچاوی پێچراوەوە لە قەزای کفری، وەرەقەی ھەرەشەئامێزی بردە چەند مزگەوتێکی قەزاکە، چەند کاتژمێرێک دوای ئەو کارەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

دەوترێ ئەو وەرەقەیە بانگەشەی فکری توندڕەوی تێدا نووسرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.10.2026 یوسف داود برای ئەو گەنجە بە 964ـی وت، “بەبڕیاری دادوەر ئەیوبی برام بە 500 هەزار دینار سزا درا و بە یەکجاری ئازادکرا”.

“براکەم شێت نییە، بەڵام بەھۆی بیرکردنەوەی زۆر، توشی حاڵەتێک بووە مێشکی ماندوو بووە و تێکچووە”، یوسف داود وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر دوای ئەو کارەی، براکەی پەشیمان بووەتەوە و خۆی رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری