گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ خنکا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە گوندی چەقژ سەر بە قەزای دوکان گەنجێکی لەناو چاڵێکدا، کە حەفارە لێیداوە خنکاوە.
گەنجەكە ناوی بەیار محەمەدە، دانیشتووی تاسڵوجەیە و تەمەنی 16 ساڵە.
لەو شوێنەى لێی خنكاوه، خانووی پلاستیکی کشتوکاڵیان هەیە و لەگەڵ برایەکی چووە بۆ ئەوێ و کەوتووەتە ئەو گۆمەوە و خنکاوە.
عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و تیممان ناردوە تا زانیاری تەواو لەسەر رووداوەکە وەربگرین.
ئەمڕۆ ئەمە سێیەم حاڵەتی خنکانە لە هەرێمی کوردستان روودهدات.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن