بزانه‌ له‌ كوێ بووه‌ ؟

دواى چوار رۆژ گه‌نجه‌ ونبووه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایه‌وه‌‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى چوار رۆژ له‌ ونبوونى‌، ئه‌مڕۆ 5.8.2023 گه‌نجه‌ ونبووه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایه‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

رۆژى 1.8.2023 بەڵێن بڕیار حسێن، ته‌مه‌ن 15 ساڵ و قوتابی پۆلی 10ـى بنه‌ڕه‌تی، له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ چه‌مچه‌ماڵ چووه‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌.

شاهۆ ئه‌كره‌م، خاڵى ئه‌و گه‌نجه‌‌، به‌ 964ـى وت، خوارزاكه‌ى له‌ عه‌ربه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

له‌ باره‌ى هۆكارى رۆیشتنه‌كه‌ى، شاهۆ وتى “دیاره‌ ئه‌وكات له‌ماڵه‌وه‌ توڕه‌بووه‌ و رۆیشت، دواى ئه‌وه‌ى دوو رۆژ له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵ ماوه‌ته‌وه‌، هه‌ستى كردووه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ تووشی كێشه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ تا ئه‌مڕۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ عه‌ربه‌ت به‌ خه‌ڵكی وتووه‌ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، خه‌ڵكیش په‌یوه‌ندیان به‌ ماڵه‌وه‌ كردووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

دوو رۆژه‌ گه‌نجێكى چه‌مچه‌ماڵ ونبووه‌

دوو رۆژه‌ گه‌نجێكى چه‌مچه‌ماڵ ونبووه‌

پێشتر شاهۆ ئه‌كره‌م، به‌ 964ـى وتبوو “له‌رووى ده‌رونییه‌وه‌ هیچ گرفتێكی نییه‌ و ته‌نانه‌ت هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌شی نه‌بووه‌”.

له‌و رۆژه‌ى له‌ماڵ ده‌رچوبوو، كه‌سوكاره‌كه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوورى چه‌مچه‌ماڵیان ئاگادار كردبووه‌وه‌.