گازی باکوور بووە پاڵەوانی باسکەی عێراق

964+

شۆڕش عەبدوڵا

یانەی گازی باکوور بووە پاڵەوانی تۆپی باسکەی کچانی عێراق بۆ پێشکەوتووان.

کەمێک پێش ئێستا یاریی کۆتایی لە نێوان کچانی یانەی گازی باکوور و ئەکادی عەنکاوە لە هۆڵی  ئەکاد بەڕێوەچوو، یارییەکەش بە 56 خاڵ بەرامبەر بە 54 خاڵ لە بەرژەوەندی کچانی گازی باکوور کۆتایی هات.

پاڵەوانیەتییەکە رۆژی سێشەممەی رابردوو 1.8.2023 بە بەشداری شەش یانە لە هەولێر دەستیپێکرد، ئەوانیش یانەکانی ئەکاد، سابیس و ئەفرۆدێت، دەربەندیخان،  سەنحاریب و گازی باکوور، کە سەرجەمیان لە کوردستانەوە بوون..

یانەکان بەسەر دوو گرووپ دابەشکرا بوون، یەکەمی هەر کۆمەڵەیەک چووە یاریی کۆتایی.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و لە یەکتر نزیک، یانەی گازی باکوور بە جیاوازی دوو خاڵ بووە پاڵەوانی خولەکە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا