بازیانییەکان ئاوەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە

پێشەوا محەمەد

دابەشکردنی ئاو لە بازیان دەکرێتەوە بە رۆژنارۆژێک، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەک بوو سێ رۆژ جارێک ئاویان پێدەدرا.

هەوڵەکە هی دابەشکردنی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بوو بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر بچێت بۆ چەمچەماڵ ئاوی بازیان کەمکرابووەوە.

کەمکردنەوەی ئاوی بازیان بۆ سێ رۆژ جارێک ناڕەزایەتی زۆری دانیشتوانی قەزاکەی بەدوای خۆیدا هێنابوو و داوای زیادکردنەوەیان دەکرد.

هیوا حسێن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بازیان بە 964ـی وت، “رۆژی دووشەممە دەچینە سەر قفڵی ئاوی بازیان و بڕیار دراوە ئاوەکەمان بۆ زیاد بکرێتەوە و کێشەی نەمێنێت”.