کەی نرخی دۆلار بە تەواوەتی دادەبەزێت؟

964+

توانا نەقی

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رۆژەنە گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا دێت و هەر لەسەرووی 150 هەزار دیناردایە.

رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیانر هەربەردەوامە و ئەگەر ئەو رێکارانەی خراونەتەڕوو جێبەجێبکریت دۆلار بەهاکەی لەدەستدەدات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ـی وت، سێ رێکار خراونەتە گەڕ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ئەگەر قۆرخکاری تیادا نەکرێت و جێبەجێ بکرێت ئەوا دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 145 هەزار دینار.

وتیشی، یەکێک لە رێکارەکان کشانەوەی دینارە لە بازاڕەکاندا بەجۆرێک پێشتر 250 ملیار دینار رۆژانە سەحب دەکرا ئێستا بکرێت بە 400 ملیار دینار واتە دەتوانن دۆلار زیاتر بفرۆشن و دینار زیاد بکرێت.

رێکاری دووەم، تەمویل کردنی بازرگانی بچوکە کە زۆر گرنگە جێبەجێ بکرێت چونکە پێشتر لە بازاڕی رەش حەواڵەیان دەکرد و ئیستا دەتوانن لە بانکی ناوەندییەوە حەواڵە بکەن، چونکە بازرگانی بچوک 60% خواست لەسەر بازاڕ کەمدەکاتەوە.

جەبار گۆران دەڵێت، سێیەم رێکار بەشێک لە کارتی بانکی ناتوانن لە دەرەوەی وڵات دۆلار بە 132 هەزار دینار رابکێشن و راگیراوە بەشێکیشیان تەنیا بۆیان هەیە رۆژانە 300 دۆلار رابکێشن، بەوەش قۆرخکاری ناهێڵێت.

بە جێبەجێ کردنی ئەو رێکارە سەرەکیانە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە و نەهێشتنی قۆرخکاری دۆلار لە بازاڕەکاندا بەهای 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 140 بۆ 145 هەزار دینار، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەی سلێمانی وای وت.