بەنداوی دوکان. وێنە: 964+
دووه‌م برای خنكاو لە ئاوی دوكان دۆزرایه‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی دووه‌م برای خنكاو له ئاوی دوكان دۆزرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزرایه‌وه.
سەنا عەبدولموحسین خوشکی گەورەی ئەو دوو برایه و به 964ی وت، “ته‌رمی عیرفانی برام دۆزرایه‌وه و ئێستا به‌ره‌و پزیشكی سلێمانی به‌ڕێی ده‌كه‌ین”.
سەنا هه‌ر ئه‌مڕۆ سەرلەبه‌یانی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی تەرمی برا بچووكه‌كه‌ی، كه ناوی ئه‌ركانه، به 964 راگه‌یاند.
سەنا له باره‌ی رووداوه‌كه‌وە ده‌ڵێت، “له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو برایەم دوای گەڕانەوەیان لە ئەرکی سەربازی خۆیان لە پاریزگای بەسڕه، بە مەبه‌ستی گەشتێکی خێزانی سەردانی دەریاچەی دوکانمان کرد، سەرەتا ئەرکان لە ناو ئاوەکە دەستی بەرزەوە کرد و داوای کرد بە هانایەوە بچن، عیرفانی برام ویستی رزگاری بکات، بەڵام نەیتوانی و لەبەر چاوی خۆم و منداڵەکانیان لە چاوتورکانێکدا هەردووکیان ون بوون”.
شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، دوو برا، كه خه‌ڵكی كه‌ركوكن و سه‌ربازی سوپای عێراقن، له ئاوی دوكان خنكان، كاتێك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان بۆ گه‌شت چووبوونه ئه‌و شوێنه.
عیرفان تەمەنی 42 ساڵه و ئەرکانی برای 35 ساڵى، هەردووکیان خێزاندارن و باوکی چەند منداڵێکن.