مەشقەکانی دوێنێی یانەی هەولێر لە بەغدا. فۆتۆ: 964
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر بۆ بردنەوەی جامی عێراق ده‌جه‌نگێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی جامی عێراق له به‌غدا ده‌كرێت، هه‌ولێر به پشتگیریی نزیكه‌ی سێ هه‌زار هانده‌ر، چاوی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه.
یاریی كۆتایی جامی عێراق له تۆپی پێ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 08:00 له یاریگه‌ی شه‌عب له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ی جه‌وییه ده‌كرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، به‌ڵام جه‌وییه پێشتر 5 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جام.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی گه‌یشتنه به‌غدا و تیپه‌كه دوێنێ ئێواره دوایه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی له یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌فت ئه‌نجام دا.
وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، تیپه‌كه‌یان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه و چاوی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه.
وتیشی، “نامه‌وێت فشاری زۆر له‌سه‌ر تیپه‌كه دروست بكرێت و ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی یاریی بكه‌ن”.
“هه‌موو پێداویستییه‌كانی تیپه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی و به پاڵپشتیی به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر و حكومه‌ت به گشتی دابینكراوه، ئێستا تۆپ له یاریگه‌ی راهێنه‌ر و یاریزانانه بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه”.
یانه‌ی هه‌ولێر، كه چوار جار نازناوی خولی نایابی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مڕۆ به پاڵپشتیی نزیكه‌ی سێ هه‌زار هانده‌ر، ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وتێكی نوێ له تۆماری سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا بنووسێته‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، وره‌ی تیپه‌كه به‌رزه و هه‌موو هیوا و ئامانجه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ولێر جامه‌كه بباته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 ئه‌م به‌یانییه زیاتر له 30 پاس له هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئاماده‌بوون و هاندانی یانه‌ی هه‌ولێر.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به سه‌دان هاوڵاتی و هانده‌ری دیكه‌ش وه‌رزشی له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه به‌ره‌و به‌غدا بچن و له یارییه‌كه‌دا ئاماده‌بن.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه، كه یه‌كێكه له یانه دێرین و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق، ئێواره‌ی دوێنێ به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری میسری موئمن سلێمان دوایه‌كه‌ی مه‌شقی خۆیان له یاریگه‌ی خۆیاندا ئه‌نجام دا و خۆیان بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه.
جه‌وییه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه له به‌غدا و هانده‌رێكی زۆری هه‌یه، 7 جاریش نازناوی خول و 5 جاریش جامی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه.