قەرەباڵغیی بازاڕی لەنگەی هەولێر چارەسەر دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

ئەو قەرەباڵغیە زۆرەی لە کۆڵانە سەرەکیەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دروست دەبوو، شارەوانی دەڵێت لەمەوبەدوا نایهێڵین.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، تیمەکانیان لەشارەوانی چوار، لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، تەواوی ئەو مێزانەیان لاداوە کە لەناوەڕاستی کۆڵانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر هەبوون، ئەمەش بۆ نەهێشتنی زێدەڕۆیی بووە.

شارەوانی هەولێر دەڵێت، بۆئەوەی قەرەباڵغی کۆڵانەکان نەمێنن ئەو کارەیان کردووە، لە شوێنی ئەو زێدەڕۆییانە مەرکانی گوڵ دانراوە، وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت ئەو تیمەی شارەوانی بە درێل و بورغوو ئەو مەرکانانە چەسپ دەکەن.

شاری هەولێر دابەشی سەر شەش شارەوانی بووە، بازاڕی لەنگەی کۆنی هەولێر دەکەوێتە شەقامی 40 مەتری لە سنوری شارەوانی چوار.