بەڵێندەرانی پرۆژەی بان سیتی گردبونەوە و داوای پارەکانیان ده‌كه‌ن

+964
هونه‌ر فارس – گه‌رمیان

ژماره‌یه‌ك له‌ بەڵێندەرانی پرۆژەی بان سیتی له‌ گه‌رمیان، كه‌ به‌ پرۆژه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناسراوه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گردبوونەوە و داوا دەکان کۆمپانیای بامۆک، كه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كه‌، پارەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌ڵێنده‌ره‌كان بۆ 964، گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانیان كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ به‌ڵێنده‌ره‌كان به‌ 964ی وت، داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ خۆی بێته‌ سه‌ر خه‌ت و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكات.

وتیشی، له‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفته‌كه‌یان، روو ده‌كه‌نه‌ هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنان.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا