کاتی رزگارکردنی هاوڵاتییەک لە زێی بچووکدا - وێنە: بەرگری شارستانی کۆیە
ئەمساڵ سێ کەس لەوێ خنکاون
لە تەقتەق هاوڵاتییەک لە خنکان رزگار کرا
پێشەوا محەمەد
لە ئاوی زێی بچووک لە تەقتەق هاوڵاتییەک لە خنکان رزگار کرا، بەرگری شارستانی کۆیە دەڵێت، ئەمساڵ سێ هاوڵاتی خنکاون و 11ـی دیکەشیان رزگار کردووە
رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 4.8.2023 روویداوە و ئەو کەسەی ئەمڕۆ رزگار کراوە تەمەنی 35 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری کەرکوک بووە و بە گەشت چووەتە تەقتەق.
عەمید گۆران، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “تیمەکانمان بە بەردەوامی لەسەر زێی بچووک ئامادەن و ئەوەش هۆکاری زوو بەدەمەوەچوونی ئەو کەسانەیە کە بە نەزانی لە ئاوەکەدا مەلە دەکەن و پێویستیان بە فریاکەوتنە”.