لەبارەی دوو تەرمە دۆزراوەکەی هەڵەبجە زانیاری هات

964+
محەمەد عومەر

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ئەو دوو تەرمەی دۆزراونەتەوە خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەن و لە ملەکەوە کوژراون.

شەوی پێنجشەممە، 3.8.2023، تەرمی دوو کەس لە ناوچەی ملەکەوەی هەڵەبجە دۆزرانەوە کە شوێنەواری فیشەکیان پێوەیە.

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە رۆژنامەنووسانی وت، بۆیان دەرکەوتووە یەکێکیان پێشمەرگەی خانەنشین و ئەوی دیکەیان پۆلیسێکی خانەنشینە،

باسی لەوەشکرد، ئەو دوو کەسە بە شەودا پێکەوە بە پیادە رۆشتوون بەرەو گوندی چاوگ و بە کانی زڕگوێزدا گەڕاونەتەوە بۆ هەڵەبجە بەڵام لە نزیک ملەکەوە کوژراون و چەند فیشەکێکیان بەرکەوتووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەوە زیاتری باس نەکرد و وتی، وەڵامی هیچ پرسیارێکی دیکە ناداتەوە.