پڕۆژەی تریشی زۆرە

رێکخراوی کۆچ بینای کتێبخانەی گشتی عەربەت نۆژەن دەکاتەوە

پێشەوا محەمەد

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی کتێبخانەی گشتی ناحیەی عەربەتە، بەڕێوەبەری ناحەیەکە دەڵێت ژمارەیەک پڕۆژەی تریش ئەنجامدەدات.

رێکخراوەکە دەستی بە کارکردن لە باڵەخانەکەدا کردووە و دەرەوە و ناوەوەی نۆژەن دەکاتەوە.

964 لە ئیدارەی ناحەیەکەوە دەزانێت، رێکخراوەکە لە هەمان کاتدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە و پاکردنەوەی چوار قوتابخانە و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی حکومییە.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە 964ـی وت، “هەر تەنیا نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانە و فەرمانگەکان ناگرێتەوە، بەڵکو چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریش لە سنوورەکەدا ئەنجامدەدات و لەکاتی خۆیدا رایدەگەیەنین”.

کۆچ رێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە و ساڵی 1951 دامەزراوە، رێکخراوەکە زیاتر لەو شوێنانە هاوکاری پێشکەش دەکات کە ئاوارە و کۆچبەرانی لێن.