حكومه‌ت گه‌نمى وه‌رنه‌گیراوى جوتیارانى هه‌رێم ده‌كڕێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه ئه‌و گه‌نمه‌ى كه له جوتیارانى هه‌رێم وه‌رنه‌گیراوه، لێیان بكڕێته‌وه، به‌ڵام بۆ كڕینه‌وه‌كه‌شی مه‌رجی خۆی داناوه.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھـێنانی هەرێمی کوردستان، ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرا كرد و وتیشی، كڕینه‌وه‌ى گه‌نمه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه لە رێگەی وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانییەوە به‌بازاڕ بكرێت.
ماوه‌ى دانراو بۆ كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، یه‌ك مانگه‌و له رێكه‌وتى 2.8.2023 ده‌ستی پێكردووه‌و له رێكه‌وتى 2.9.2023 كۆتایی دێت.
وتیشی ” نرخى یه‌ك تۆن گەنمی پلە یەک بە 600 هەزار دینار وەردەگیرێت و گەنمی پلە دووش بە 575 هەزار دینار.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژى 2.10.2023 کۆتا رۆژی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جوتیاران ده‌بێت، كه حكومه‌ت گه‌نمه‌كه‌یانى لێ كڕیوه‌ته‌وه.
به‌قسه‌ى سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، جوتیاران دەتوانن لە هەولێر و سلێمانی گەنمەکانیان رادەست بکەن و ناوچەکانی دیکەش دەتوانن گه‌نمه‌كانیان بهێننه هه‌ولێر و رادەستى بکەن.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌رجه‌ى كه حكومه‌ت هه‌یه‌تى بۆ كڕینه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نمه محه‌مه‌د شوكرى ئاشكراى كرد، کە پێویستە جوتیاران پشتگیری بنکەی کشت‌وکاڵیان پێبێت، هەروەها دەبێت بیسەلمێنن كه بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانی عێراق چەندیان لێوەرگیراوە و هاوکات بڕی گەنمی وەرنەگیراویشیان تۆمار کرابێت.
ئەوەشی خستەروو “سەرجەم ئەو بڕە گەنمەی کە وەرنەگیراوە لە هەرێمی کوردستان لە هەردوو ئەو پڕۆژەیەی بە بازاڕکردنی گەنم کە دوو پڕۆژەی وەبەرهێنانن کە لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دانراون وەردەگیرێن.”