میهران شیری. فۆتۆ: ئەکاونتی خۆی
“مینا” خۆی بۆ ره‌مه‌زانی داهاتوو ئامادە دەکات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
درامایه‌كی نوێی ته‌له‌ڤزیۆنی به ناوی “مینا” به‌م زووانه كاری به‌رهه‌مهێنانی تێدا ده‌كرێت و بڕیاره له مانگی ره‌مه‌زانی داهاتوو له یه‌كێك له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان په‌خش بكرێت.
“مینا” ناوی درامایه و له 30 ئه‌لقه پێكیدێت، كه چیرۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستییه له نێوان دوو كوڕ و كچێكدا.
میهران شیری، نووسه‌ر و سیناریست و ده‌رهێنه‌ری درامای مینایه و به 964ی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو كاری كاستینگ له سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌ن و دواتریش له هه‌ولێر ده‌یكه‌ن.
ئاشكراشی كرد، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی دراماكه كچه گۆرانیبێژێكی ئێستای گۆڕه‌پانی هونه‌رییه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری دیكه‌ی شاره‌كانی كوردستان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
“به‌رهه‌مهێنان و خه‌رجیی دراماكه له ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه، كه دراماكه په‌خش ده‌كات”، میهران شیری وای وت.
وتیشی، “چیرۆكی دراماكه باس له دوو زه‌مه‌نی جیاواز ده‌كات، ساڵی 2003 و ئێستا، سێ خوێندكار به‌یه‌كه‌وه له زانكۆ ده‌خوێنن و ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه”.
میهران شیری، له‌دایكبووی 1980ی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ده‌رچووی به‌شی سینه‌مایه، پێشتر كاری نواندن، سیناریۆ و ده‌رهێنانی له چه‌ند درامایه‌كی دیكه كردووه، له‌وانه گورگه‌كان و دووپشك.