گەنجێک 15 کچی شارەکەی خستووەتە سەر کار
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
کۆسرەت خەسرەو گەنجێکی قەڵادزێیە و دوای تەواوکردنی زانکۆ، کارگەیەکی جلوبەرگ دوورین دروستدەکات و 15 کچی شارەکە دەخاتە سەر کار.
لە کارگەکەدا بە تاک و کۆ جلوبەرگ دەدوورن کە پێکهاتوون لە ماکسی و عەبای ژنان.
کۆسرەت دەڵێت، بەرهەمەکانیان بە کۆ بۆ وڵاتانی سووریا و ئێران و خوارووی عێراقیش دەنێرن، جگە لە ناوخۆی کوردستان.