ئێران ئاو بەردەداتەوە و سعودیەش ئاوی هەولێر چارەسەر دەکات
+964
ژووری هەواڵ
– زیاتر لە 24 کاتژمێرە دەنگۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێتەوە، گوایە لە شاری سلێمانی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر مەیمونێک، بەڵام بە سۆراغی 964، هیچ بەڵگەیەک نییە راستی ئەو بابەتە بسەلمێنێت.
– به‌رگریی شارستانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، له رێگەى 964ـه‌وه، رێنمایی خۆپارێزی ده‌داته هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى، كه له ئه‌گه‌رى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن كۆماری ئیسلامى ئێرانه‌وه، ئاگایان له‌خۆیان بێت.
– عه‌باس عه‌بدوڵا باوكى ئەو منداڵەی هەفتەی رابردوو تێزابی پێداکرا به 964ـى وت، بڕیاره سبه‌ى پێنجشەممە نه‌شته‌رگه‌رى بۆ منداڵه‌كه‌ى بكرێت، بەڵام دۆخی دارایی خراپە و داوای کرد بەهانایەوە بچن.
– ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، سعودیە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی هەولێر و لەو پێناوەش ئامادەیە تاوەکو 150 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات.