وێنەی چەند جوتیارێک لە کاتی بەڕێوەچوونی خولەکەدا - وێنە: وەزارەتی کشتوکاڵ
جوتیارانی راپەڕین فێری بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
خولێک بۆ جوتیارانی ئیدارەی راپەڕین کراوەتەوە و تێیدا فێری چۆنێتی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و رێکخستنیان دەکرێن.
خولەکە لە چوارقوڕنە و قەڵادزێ لە کۆتایی هەفتەی رابردوو کراوەتەوە و لە پێنج تا حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت و دوای ئەویش خولی دیکە دەکرێتەوە.
لە خولەکەدا سەرەڕای فێرکردنیان بۆ بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان، هاوکات راهێنانیان پێدەکرێت بۆ هەمەچەشنکردنی بەرهەمەکانیان و پاراستنیان.
“خولەکە لە چوارچێوەی هۆشیارکردنەوە و پێشخستنی زیاتر لە هەزار جوتیارە لەسەر ئاستی 13 ناوچەی جیاوازی کوردستان بە تەکنیکە نوێکانی کاری کشتوکاڵی و مامەڵەکردن لەگەڵ بەرهەم”، ئەوە قسەی خالید ئەحمە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەڕینە بۆ 964.