لە خورماتوو ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەکرێت

964+

خورماتوو – سیروان خورشید

ئەمڕۆ وەفدێکی کۆمسێۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لقی  سەڵاحەدین سەردانی قەزای خورماتوویان کرد و ئامانج لەسەردانەکەیان بۆ هۆشیارکردنەوە و پێدانی ڕێنمای و دواین زانیاریە لەسەر هەڵبژاردن،

قاسم سه‌عدوڵا، لێپرسراوی ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سەڵاحەدین بە  964ـی ڕاگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕێنمایکردنی بەرپرسی بنکە و ڕاهێنەرو چالاکوان لەبواری هەڵبژاردن کاردەکەن.

وتيشى “تا ئێستا نزیکەی سێ هەزار کەس کارتی دەنگدانیان دەرنەکردوە و زیاتر لە هەزار کەسیش نەچونە کارتی دەنگدانەکەیان لەبنکەکان ببەنەوە،

لای خۆشیەوە زۆزک نازم، بەرپرسی بەشی کۆمسیونی هەڵبژاردنەکانی دوزخورماتوو بە 964ـی راگەیاند، لە سنوری قەزای خورماتوو بە هەردوو ناحیەی سلێمانبەگ و ئامرلیەوە 136هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

وتیشی “ئەوانەی کە تائێستا خۆیان تۆمارنەکردوە بۆکارتی دەنگدان، نزیکەی 30هەزار کەس دەبن|.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەمڕۆوە تا ماوەی حه‌وت ڕۆژیان لەبەردەست ماوە بۆ خۆتۆمارکردن، بە پێچەۆانەوە مافی دەنگدانیان نابێت بۆ ئەم هەڵبژازدنە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن