80 باڕەکەوه‌كه‌ى بنارى كۆدۆ ئازاد كرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له حاجی ئۆمه‌ران، 80 باڕه‌كه‌و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بۆ ناو سروشت ئازاد كرانه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه حه‌شاردرابوون.
چه‌ند كه‌سێك له بنارى چیاى كۆدۆ كه خه‌ریكی كارى كشتو‌كاڵى بوون، له‌چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و باڕه‌كه‌وانه ده‌گرن و دواتر له شوێنێكى تایبه‌ت حه‌شاری ده‌ده‌ن.
عه‌بدولوه‌هاب مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌ران به 964ـى راگه‌یاند، كه زانیاریان له‌باره‌ى شوێنى حه‌وشاردانى ئه‌و باڕه‌كه‌وانه پێگه‌یشتووه، راسته‌وخۆ هێزه‌كانى ئاسایشی ناردووه‌ته شوێنه‌كه.
ده‌شڵێت “هه‌ر 80 باڕه‌كه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو ره‌وانه‌ى ناو سروشتیش كرانه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد ئه‌و كه‌سانه‌ى باڕه‌كه‌وه‌كانیان حه‌شاردابوو هه‌شت كه‌س بوون و لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵ كراوه.