بینای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان - وێنە: 964+
بۆ کەمئەندامانە
کار دەکرێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان بۆ بکرێت بە بێبەرامبەر
964+
پێشەوا محەمەد
تەندروستی سلێمانی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە گفتوگۆدان خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکەن بە بێبەرامبەر.
لەو بارەیەوە چەند گفتوگۆیەکیان کردووە، بەڵام 964 دەزانێت هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.
داواکە هی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانییە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی کەمئەنداماندا.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە هەوڵدان و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە خزمەتێکی دیکە بە کەمئەندامان بگات و باری سەرشانیان ئاسانتر بکرێت.