
دیمه‌نێك له خولی باله‌ی عێراق...فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئەمڕۆ بالەی عێراقی هەیە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ حه‌وت یاری دێنه ئه‌نجامدان، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر یاریی به‌هێزیان هه‌یه.
یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه به شێوه‌ی گردبوونه‌وه له هه‌ردوو شاری سلێمانی و به‌سڕه به‌ڕێوه ده‌چن، كه ١٥ یانه تێیدا به‌شدارن و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا، کە گەڕی چوارەمە، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، كه یارییه‌كانی له به‌سڕه به‌ڕێوه‌ده‌چن، یانه‌ی شه‌نگال كاتژمێر ٠٢:٠٠ رووبه‌ڕووی یانه‌ی مه‌دینه ئه‌لشوهه‌دا ده‌بێته‌وه، دواتر کاتژمێر ٠٤:٠٠ یاریی نێوان هەولێر و غازی جنووب ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا و له هۆڵی ئۆڵمپی له زوبیرَ، یاریی نێوان ئه‌لقاسم و حه‌دیسه له كاتژمێر ٠٢:٠٠ بەڕێوەدەچێت، دواتر یارییه‌كی به‌هێز له نێوان شوڕته و به‌حری کاتژمێر ٠٤:٠٠ بەڕێوەدەچێت.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا، كه یارییه‌كانی له سلێمانی و له هۆڵی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ده‌چن، یاریی نێوان سناعه و سموود له كاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕو دەستیپێکی یارییەکانی ئەمڕۆیە، دواتر جەیش و حه‌بانییه له ٠٢:٠٠ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە یاریی سێیەمیشدا پێشمەرگەی سلێمانی و مەسافی شیمال کاتژمێر ٠٤:٠٠ بەیەکددەگەن، لەم گەڕەدا یانەی هیت چاوەڕوانە.
یانه‌كانی هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شنگال وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به‌شدارن
له خولی نایابی باله‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی عێراقدا، یانه‌كانی هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شنگال وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به‌شدارن.