له‌مه‌ودوا رۆناڵدۆ و مانێ پێكه‌وه‌ یاریی ده‌كه‌ن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا


ئه‌مڕۆ سێشەممە یانەی نەسری سعودی گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ سادیۆ مانێی سەنیگالی ڕاگەیاند، کە لە ڕیزەکانی بایرن میونشنەوە دێت.

یانه‌كه‌ بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان نه‌سڕ 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ یاریزانه‌كه‌ داوه‌، كه‌ هێشتا دوو وه‌رز له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشندا مابوو.

یانە سعودییەکە دەبێتە حەوتەمین تیپی ژیانی وەرزشی ئەو یاریزانە سەنیگالییە، کە لە وڵاتەکەی خۆیدا دەستیپێکرد بە یانەی جینەریشن فۆت، پاشان مێتزی فەڕه‌نسی، ریدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی، پێش ئەوەی بچێتە ئینگلتەرا بۆ ساوسهامپتۆن و لیڤەرپوول و دواتریش بایرن میونشنی ئەڵمانی .

مانێ له‌مه‌ودوا له‌ ته‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی یاریی ده‌كات له‌ یانه‌ی نه‌سڕدا.

مانێ لە ژیانی وەرزشیدا چەندین دەستکەوتی بەدەستهێنا، دیارترینیان چامپیۆنزلیگ و خولی ئینگلیزی و جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ لیڤەرپوول، جگە لە خولی ئەڵمانی و جامی سوپەر لەگەڵ بایرن میونشن.

هەروەها سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ مۆندیالی 2022، هەروەها لەگەڵ سەنیگال نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2022ی بردەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەدا، هەروەها بەشداریی لە مۆندیالی 2018ی روسیا کرد، پێش ئەوەی پێکان رێگری بکات لە دوایین مۆندیال له‌ 2022 لە قەتەڕ.