ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سیمیۆنی: ئێمباپێ گرنگ نییه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، له باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به یانه‌ی ریال مه‌درید، قسه‌ی كردووه و بۆ میدیاكان ده‌ڵێت، هاتنی ئێمباپێ بۆ مه‌درید واده‌كات خولی ئیسپانیا به‌هێزتر بێت و وه‌ك باشترین خول بمێنێته‌وه.
به‌ڵام سیمیۆنی له هاتنی یاریزانه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید كه‌م كرده‌وه و ده‌ڵێت، كاتێك مێسی، رۆناڵدۆ، ئینێستا، چاڤی و سانچێز و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه له خولی ئیسپانیا یارییان ده‌كرد، ئێمه توانیمان یه‌كه‌م بین و ببینه پاڵه‌وان، بۆیه تۆپی پێ دان به ناو دانانێت و كێ باش یاریی بكات ئه‌و ده‌یباته‌وه.
ئاتلێتیكۆ خۆی بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده كردووه و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له یارییه‌كی دۆستانه‌ش له مانچێسته‌ر یونایتدی برده‌وه.